← وێبسایت پەیمانگای ئەمریکی دیپلۆماتۆمارکردنی ڕاهێنەر
ADI • APPROVED TRAINER NETWORK

تۆمارکردنی ڕاهێنەر

تکایە فۆڕمەکە بە وردی پڕ بکەرەوە. ADI پێش پەسەندکردن زانیاری و بەڵگەنامەکانت پشکنین دەکات.

ADIداواکاری فەرمی
01

زانیاری کەسی

ناسنامە و زانیاری پەیوەندیی فەرمی

02

بڕوانامە و شارەزایی

پاشخانەی خوێندن، بوارەکانی وانەوتنەوە و توانای پیشەیی

03

وێنەی کەسی

وێنەیەکی ڕوون و نوێ و پیشەیی باربکە

04

یاسا و مەرجەکانی ڕاهێنەرانی ADI

ئەم یاسانامەیە بۆ هەموو ئەو ڕاهێنەرانەیە کە لەلایەن American Diploma Institute (ADI) مۆڵەتی ڕاهێنانیان وەرگرتووە. هەموو ڕاهێنەرێک بە پڕکردنەوەی ئەم پلاتفۆرمە، پابەند دەبێت بە هەموو ماددەکانی.

25 ماددە
01مافی ڕاهێنەر⌄

لە ڕۆژی پەسەندکردنی ڕاهێنەر لەلایەن ADI، مافی پشتگیری، ڕاوێژکاری، فێرکاری و بەشداری لە چالاکییە فەرمییەکانی پەیمانگا دەست دەکەوێت.

02پاراستنی ناوبانگ⌄

ڕاهێنەر بەرپرسیارە لە پاراستنی ناوبانگ، متمانە و ئیمیجی ADI لە ناو و دەرەوەی پەیمانگا.

03پابەندبوون بە ئەخلاقی پیشەیی⌄

ڕاهێنەر دەبێت هەمیشە ڕەفتارێکی پیشەیی، ڕێزدار و نموونەیی لەگەڵ خوێندکاران و هاوکاران هەبێت.

04پابەندبوون بە کات⌄

ئامادەبوون لە کاتی دیاریکراو و دەستپێکردنی وانەکان بە کاتی خۆیان پێویستە.

05ئامادەکاری⌄

ڕاهێنەر دەبێت پێش هەر وانەیەک پلانی وانە و ماددەی فێرکاری ئامادە بکات.

06پاراستنی نهێنی⌄

هەموو زانیارییەکانی خوێندکاران، کارمەندان و بەڵگەنامەکانی ADI نهێنین و نابێت بڵاوبکرێنەوە.

07بەکارهێنانی ناو و لوگۆی ADI⌄

بەکارهێنانی ناو، لوگۆ و ناسنامەی ADI تەنها بە مۆڵەتی نووسراوی پەیمانگا ڕێگەپێدراوە.

08مافی فکری⌄

هەموو کتێب، سلاید، ڤیدیۆ و ماددەی فێرکاری کە بۆ ADI ئامادە دەکرێت، مافی فکریی پەیمانگایە.

09دادپەروەری⌄

ڕاهێنەر دەبێت هەموو خوێندکاران بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکات، بێ جیاکاری.

10هەڵسەنگاندنی خوێندکار⌄

هەموو نمرە و هەڵسەنگاندنەکان دەبێت بە دادپەروەری و بەپێی پێوانەی ئەکادیمی بێت.

11پاراستنی سامان⌄

ڕاهێنەر بەرپرسیارە لە پاراستنی سامان، ئامێر و کەرەستەکانی ADI گەر پەیمانگا پێی بدات.

12ڕاگەیاندن و میدیا⌄

بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ، وێنە یان ڤیدیۆیەک بە ناوی ADI، تەنها بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

13پابەندبوون بە کوالێتی⌄

ڕاهێنەر پابەندە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فێرکاری و کوالێتی جێبەجێ بکات.

14جلوبەرگی پیشەیی⌄

لە کاتی ڕاهێنان، ڕاهێنەر دەبێت جلوبەرگێکی گونجاو و شایستە لەبەر بکات.

15ڕیکلامی کەسی⌄

لە کاتی کۆرسەکانی ADI، ڕیکلامکردن بۆ دامەزراوە یان کۆمپانیای تر ڕێگەپێنەدراوە.

16ڕاکێشانی خوێندکار⌄

ڕاکێشانی خوێندکاران بۆ دامەزراوەی تر یان کۆرسی کەسی، بەبێ ڕەزامەندی ADI، سەرپێچییە.

17هەڵسوکەوتی ناشیاو⌄

هەر جۆرە هەڵسوکەوتێک کە پێچەوانەی ئەخلاقی پیشەیی بێت، قەدەغەیە.

18نوێکردنەوەی شارەزایی⌄

ڕاهێنەر دەبێت بەردەوام بەشداری لە خول و بەرنامەکانی گەشەپێدانی پیشەیی بکات.

19گرێبەست⌄

ڕاهێنەر پابەندە بە هەموو خاڵەکانی گرێبەست و یاساکانی ADI.

20هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت⌄

ئەگەر ڕاهێنەر سەرپێچییەکی گەورە بکات، ADI مافی هەیە مۆڵەتی ڕاهێنانی هەڵبوەشێنێتەوە.

21پاراستنی بڕوانامە⌄

ڕاهێنەر نابێت هیچ بڕوانامە، مۆر یان بەڵگەنامەیەکی فەرمی بەبێ مۆڵەت بەکاربهێنێت.

22پەیوەندی پیشەیی⌄

پەیوەندی لەگەڵ خوێندکاران دەبێت لە چوارچێوەی ئەخلاقی و پیشەییدا بێت.

23چارەسەری ناکۆکی⌄

هەر ناکۆکییەک دەبێت بە ڕێگای فەرمی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ADI چارەسەر بکرێت.

24گۆڕانکاری لە یاسانامە⌄

ADI مافی هەیە لە هەر کاتێکدا ئەم یاسانامەیە نوێ بکاتەوە، و ڕاهێنەران پابەندن بە وەشانی نوێ.

25پەسەندکردنی یاسانامە⌄

واژۆکردنی ئەم یاسانامەیە بە مانای ئەوەیە کە ڕاهێنەر هەموو ماددەکان خوێندووەتەوە، لێیان تێگەیشتووە و بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنیان.